هەواڵ و چالاکی مەڵبەندەکان

مەڵبەندی دووی ھەولێری یەکگرتوو پێشوازی لە مەکۆی ھەولێری بزوتنەوەی گۆڕان کرد..

مەڵبەندی دووی ھەولێری یەکگرتوو پێشوازی لە مەکۆی ھەولێری بزوتنەوەی گۆڕان کرد..

ئێوارەی 2020/2/4 مەڵبەندی دووی ھەولێری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کە پێکھاتبوو لە بەرێز ابوبکر سلێمان ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەند و ژمارەیەک لە کارگێڕان پێشوازیان لە مەکۆی ھەولێری بزوتنەوەی گۆڕان کرد کە پێکھاتبوون لە بەرێزان ھێمن شێخانی بەرپرسی مەکۆی ھەولێر و م.فاخر بەرپرسی پەیوەندیەکان و کاک شوان بەرپرسی ژوری سیاسی مەکۆی ھەولێر .
لە دیدارێکدا کە نزیکەی کاتژمێرێکی خایاند شاندی میوان پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی بەرپرس و ستافی نوێی مەڵبەند کرد ، پاشان باس لە بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی ھەرێم و ناوچەکە کرا و توندو تۆڵی پەیوەندی نێوان هەردوولا و خاڵی ھاوبەشی نێوانیان جەختی لەسەر کرایەوە .