له میانهی كۆبوونهوهی مەڵبەندی ھەلێری یەکگرتووی ئیلامی كوردستان لەگهڵ مەکتەبی سکرتاریەتی رێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان دەکات جهخت دهكهنهوه لهسهر زهروریهتی پەروەردەیەکی رەسەن و تەندروست و گێرانەوەی متمانە بە ناوەندەکانی خوێندن.
ئێوارەی 2020/1/27 مەڵبەندی دووی ھەولێری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بەسەرپەرشتی مامۆستا ابوبکر سلێمان ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندو ئامادەبوونی کارگێڕانی مەڵبەند پێشوازیان کرد لە شاندێکی باڵای رێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیان کە پێک ھاتبوو لە بەڕێز مامۆستا ھیوا رفعت سکرتێری گشتى رێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانى كوردستان و ژمارەیەک لە کارگێڕانی مەکتەبی سکرتاریەت؛
شاندى باڵای قوتابیان وێرای پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرە پیرۆزباییان لە بەرپرس و ستافی نوێی ھەڵبژێردراوی مەڵبەند کرد.
لە كۆبونەوەیەكدا، بارودۆخی قوتابیان و کێشەو گرفتەکانیان تاوتوێ کران، هەردوولا هاوڕابوون لهسهر رۆل و گرنگی توێژی قوتابیان و پاراستنی بەرژەوەندیەکانیان و فەراھەم کردنی کەشێکی گونجاو لە پێناو زامن کردنی بەرەوپێش چوونی زانست و فێرکاری لە ناوەندەکانی خوێندن و کۆمەڵگەدا؛
ههروهها له كۆبونهوهكه جهخت كرایهوه لهسهر زهروریهتی پەروەردەیەکی رەسەن و تەندروست و گێرانەوەی متمانە بە ناوەندەکانی خوێندن و خاک و وڵات و پاراستنی بەھا باڵاکان و ھەماھەنگی بەردەوام بۆ نەھێشتنی لەمپەرو ئاستەنگەکان لەبەردەم پرۆسەی خوێندن.