مەڵبەندی دووی هەولێری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، مەراسیمی دەستاودەست کردنی بەرپرسیاریەتی مەڵبەند لە هۆڵی شەهید فوئاد ئەنجام درا.
رۆژی چوارشەممە 8-1-2020 بەئامادەبوونی مامۆستایان لە ئەنجومەنی جێبەجێکردن و سەرکردایەتی و مامۆستایانی ڕیش سپی و کادیرانی باڵا‌و کارگێڕانی دەزگاو ستافی مەڵبەند و لقەکان و ژمارەیەک لە کادیران، مەراسیمی دەستاودەستکردنی بەرپرسیاریەتی مەڵبەندی دووی هەولێر لە هۆڵی شەهید فوئاد چەلەبی ئەنجامدرا و ابوبكر سلێمان وه‌ك به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی دووی هه‌ولێری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌ستبه‌كاربوو.
له میانه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌دا بەرپرسی نوێی مەڵبەند ابوبکر سلێمان ووتی: " ئەو کارەی بە ئێمە دەسپێردرێت نە یەکەم کەسین نە دواهەمین کەسیش دەبین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: " ئێمە بە گەشبینیەوە دەڕوانینە داهاتوو و هەمیشە گەشبین دەبین و بە یەکەوە خزمەتی بەرچاو بە هاووڵاتیانی شاری هەولێر دەکەین, دەست لە دەست و پشتیوانی و هێزیش تەنهاو تەنها لە خوای باڵادەست و پەروەردگار دەخوازین".
ئه‌مه‌و له‌كاتێكدا 28-12-2019 له‌میانه‌ی به‌رێوه‌چوونی كۆنگره‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان هه‌ڵبژاردن بۆ به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نده‌كانی حزبه‌كه كرا و به زۆرینه‌ی ده‌نگ هه‌ڵبژێردران.