هەواڵ و چالاکی مەڵبەندەکان

مەڵبەندی دووی هەولێری یەكگرتوو ڕێز لە رۆژنامەنووسان دەگرێت

مەڵبەندی دووی هەولێری یەكگرتوو ڕێز لە رۆژنامەنووسان دەگرێت

 

 

لەیادی (120) ساڵەی رۆژنامەگەری كوردی، ئەمرۆ (2018/4/25) مەڵبەندی دووی هەولێری یەكگرتوو، لە رێورەسمێكدا رێزی لە رۆژنامەنووسان و میدیاكارانی كەناڵەكانی راگەیاندنی یەكگرتوو گرت.

(عەبدولەتیف رەفیق) لە جێگەی بەرپرسی مەڵبەندو (فەرهاد مەلا ساڵح) ئەندامی ئەنجوومەنی جێبەجێكردن و (د. یەحیا عومەر رێشاوی) بەرپرسی دامەزراوەی راگەیاندن و هونەرو (حامد موحەمەد عەلی) راوێژكاری ئەمینداری گشتی یەكگرتوو وتەیان پێشكەشی ئامادەبوان كرد.

دواتر خەڵات و رێزلێنان دابەشی سەر رۆژنامەنووس و میدیاكارانی دەزگاكانی راگەیاندنی یەكگرتوو لە سنووری هەولێر كرا.

ئامادەبوان سوپاس و دەستخۆشیان بۆ مەڵبەندی دووی هەولێری یەكگرتوو هەبوو كە ئەم رێورەسمەی سازكردەوە، بۆ نرخاندنی كۆششی رۆژنامەنووسان و میدیاكارانی كەناڵەكانی راگەیاندن.

 

 

ئـ . كـ