هەواڵ و چالاکی مەڵبەندەکان

لەسەر بۆردومانی باڵەییان، مەڵبەندی (12) ی سۆرانی یەكگرتوو بەیاننامەیەك دەردەكات

لەسەر بۆردومانی باڵەییان، مەڵبەندی (12) ی سۆرانی یەكگرتوو بەیاننامەیەك دەردەكات

 

 

بەداخەوە شەوی رابردوو فرۆكە جەنگیەكانی توركیا ناوچەی دۆڵی باڵەییان لە باڵەكایەتی تۆبباران كردو لە ئەنجامی ئەم هێرشە چوار هاوڵاتی سڤیل لە گوندی (سەركان) شەهید بوون كە مەبەستی گەشت و سەیران روویان لەم ناوچەیە كردبوو.

ئێمە لە مەڵبەندی (12) ی سۆرانی یەكگرتووی ئیسلامی بە توندی ئیدانەی ئەم هێرشەو هەموو ئەم هێرشانە دەكەین كە ناوە ناوە دەكریتە سەر گوندو دێهاتەكانی ئەم ناوچەیە كە دەبێتە هۆی تێكچوونی ئارامی ناوچەكەو زەرەرو زیانێكی زۆری هاوڵاتیان، بۆیە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین كە سنورێك بۆ هێرشانە دابنرێت سەرو ماڵی هاوڵاتیان بپارێزن ناوچەكەمان نەكرێتە گۆرەپانی ململانێی ئیقلیمی زلهێزەكان.

لە كۆتاییدا داواكارین شەهیدەكان بەبەهەشتی پان و بەرین شاد بكات و سەبرو ئارامیش بە خانەوادەكانیان ببەخشێت.

مەڵبەندی (12) ی سۆرانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
2018/3/22