مەلبەندی دووی هەولێری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان خولێكی یەک ڕۆژەی بۆ تازە هاوسەران كردهوه كه ژمارهیان 152 كهس بوو و لهكۆتایی خولهكهشدا دیاری بهسهر بهشداربواندا دابهش كرا.
رۆژی شەممه ۲۰۱٨/۱/٦ کۆمەڵایەتی مەڵبەندی دووی ههولێری یهكگرتووی ئیسلامی كوردستان بهئامادهبونی بەرپرسی مەلبەندی دوو، بە مەبەستی زیاتر هۆشیار کردنەوەیان لە ژیانی تازە و چونیەتی ئاشنابوو بەژیانێکی سەرکەوتوو و لە هۆڵی شەهید فوئاد چەلەبی بە هاوكاری ریكخراوی (شایانی كۆمەلگە بۆ چارەسەری كێشە کۆمەڵایەتیەکان) هەستا بە كردنەوەی خولێكی یەک ڕۆژە بۆ تازە هاوسەران کە ژمارەیان ١٥٢ بەژداربوو بوون.
سەرەتای خولەکە بە چەند ئایەتێکی قورئانی پیرۆز دەستی پێ کرد لە لایەن بەڕێز (عبدالغفار عبدالقهار)، پاشان لەلایەن (م. تاریق شێرکۆ) سەرپەرشتیاری خولەکە و کارگێڕی مەڵبەند وتەیەک پێشکەش کرا.
لەلایەن (فەرهاد یاسین) بەرپرسی مەڵبەندی دوو وتەیەک پێشکەشی ئامەدەبووان کراو ههروهها راهێنەر (یوسف كوردی) چەند وتەیەکی بیشكەش كرد لەژێر ناونیشانی (یەكتر ناسینی هاوسەران)، پاشان مامۆستا (ئەنوەر محمد خۆشناو) بە وتارێکی لە ژێرناونیشانی (ئەركە ئاینیەکانی نێوان ژن و مێرد) خولەکەی ڕازاوەتر کرد و بووە مایەی خۆشحاڵی ئامادەبووان.
کۆتا بەشی خولەکە پیشکەشکردنی دیاری بوو بەسەر تازە هاوسەران و ئامادەبووان، پاشانیش بۆ خوانی ئیوارە ئامادەبووان داوەتی سفرەی مەڵبەند بوون و بە چەند دوعایەکی بەخوڕ لەلایە بەڕێز (شێخ فایق نامیق) کۆتایی بەخولەکە هات.