هەواڵ و چالاکی مەڵبەندەکان

ڕاگەیانراوێک لە یەکەی ڕێکخستنی کۆیەی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان

ڕاگەیانراوێک لە یەکەی ڕێکخستنی کۆیەی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان

 

 

بسم الله الرحمن الرحیم

(ان ارید الا الاصلاح ما استطعت وما توفیقي الا بالله)

٭جەماوەری شاری کۆیەی خۆشەویست

ڕۆژی سێشەممە ۱۹/ ۱۲/ ۲۰۱۷،جەماوەری شاری کۆیە بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی خۆیان بەرامبەر نەبوونی مووچەو خزمەتگوزاری و وە بۆ دژایەتی کردنی گەندەڵی و فشار خستنە سەر حکومەت و دەسەڵات،لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیە گردبوونەوە،بەڵام بە داخەوە دەستێکی تێکدەر بە پلانێکی داڕێژراوی پێش وەختە،ڕێڕەوی خۆپیشاندانەکەیان گۆڕی بۆ هەڵکوتانە سەر باڵەخانە حکومی و حزبیەکان ئەگەر چی لەلایەن کەسایەتیە خەمخۆر و دڵسۆزەکانەوە زۆر هەوڵ درا بۆ ڕێگری کردن لەم کارە بەڵام دوا جار ئەوەی کە نەدەبوو ڕووبدات ڕووی داو هێرش کرایەسەر چەندین بارەگاودەزگا سوتاندیان و وێرانیان کرد،لە نێویشیان دا بارەگای یەکەی ڕێکخستنی کۆیەی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان،وێڕای ئەوەی بەپێدانی گوڵ و شیرینی و ئاو پێشوازی لە خۆپیشاندەران کراو زۆر هەوڵی هێور کردنەوەیان درا بەڵام بەشێک لەوان گوێیان بەمە نەداو هێرشیان کردە سەر بیناکەو زەرەرو زیانێکی زۆریان پێگەیاند و کەلوپەلەکانیان سووتاندو تێک شکاند و چەند ئەندامێکیشمان بریندار بوون،ئێمە بە توندی ئەو کارە ناشارستانی و تێکدەرانە مەحکوم و ڕیسوا دەکەین وە پێمان وایە ئەمە تێکدانی هێمنی و ئارامی ووڵات و شارە وە شێواندنی ئەمنیەتی هاوڵاتیان و وە دروستکردنی دۆخی پاشاگەردانی و وێران کردنی ووڵاتە،وە لێرەدا ئاماژە بەوە دەکەین کەهێزە ئەمنیە حکومیەکانی شاری کۆیە بە کەمتەرخەم دەزانین لەمەڕ پارێزگاری نەکردنیان لە بارەگاکەی ئێمە وە پێویستە بەدواداچوون بکرێت،هەروەک داواکارین لە دەزگا ئەمنی و یاساییەکانی شاری کۆیە هەرچی زووە ئەو کەسانەی کەڕاستەوخۆ دەستیان هەبووە لە تێکدان و سووتاندن و وێران کردن دەستگیر بکرێن و وە دادگا ئیجرائاتی یاساییان لەگەڵ بکات ،وە لێرەدا بە پێویستی دەزانین سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی سەرکردایەتی و بەرپرسانی یەکگرتوو بکەین لە سەرتاسەری کوردستان وە چاوی هەموو ئەو ئەندام و کادیرە خۆڕاگروتێکۆشەرانە ماچ دەکەین کە لەنێو بارەگادا سەربەرزانە بە پێ ی توانا بەرگری مەدەنیانەیان دەکرد،وە هەموو ئەو کەس ولایەنە حزبی و دەزگا حکومیە بەڕێزانەی کۆیە کە بە سەردان و هەواڵ پرسین هاوخەمی خۆیان ئاڕاستە کردووە،وە سوپاسی زۆری هاوڵاتیان دەکەین کە بەشدار بوون لە ڕێگری کردن لە زەرەرو زیانی زیاتر و هاوسۆزی دەڕبرینیان بۆمان،هیوادارین ئەمە دوا کۆست و کارەسات بێت،وە داوا دەکەین هەرچی زووە ئەم دەسەڵاتە بێ باکە بێتە سەر خەت و گوێ بگرێ بۆ داواو مافە ڕەواکانی هاوڵاتیانی کوردستان وە کۆتایی بێت بە گەندەڵی و قۆرخکاری وە تەسلیمی ئیرادەی چاکسازی ڕاستەقینە بێت.

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
یەکەی ڕێکخستنی کۆیە
۲۲ /۱۲ / ۲۰۱۷

 

ئـ . كـ