هەواڵ و چالاکی مەڵبەندەکان

مەڵبەندی 5 ی یەكگرتوو ئاهەنگێكی بۆ قوتابیانی ئەڵقە قورئانییەكان سازكرد

مەڵبەندی 5 ی یەكگرتوو ئاهەنگێكی بۆ قوتابیانی ئەڵقە قورئانییەكان سازكرد

 

 

ئەمڕۆ شەممە بەرواری (2017/11/11) بەشی بانگەوازی مەڵبەندی (5) ی هەڵەبجەی شەهیدی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەئامادەبوونی (حەسەن شێخ عەبدولڵا) بەرپرسی مەڵبەندو بەئامادەبوونی نوێنەری پێنج لقی (خوشكانی هەڵەبجە، لقی برایانی هەڵەبجەی شەهید، لقی خورماڵی برایان، لقی خوشكانی خورماڵ، لقی سیروانی یەكگرتوو) هەستا بەسازدانی ئاهەنگێك بۆ بەشداربوان و سەركەوتوانی لەبەركردنی قورئانی پیرۆز بۆ قوتابیانی ئەڵقە قورئانیەكان كە ژمارەیان (63) قوتابی بوو بەشداربوون، لە كۆتایی ئاهەنگەكەدا خەڵات بەخشرایە بەشداربوان و سەركەوتوانی خولەكە.