ئیواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 1/10/2017 له‌پێشوازی ساڵی نوێی خوێندندا به‌دروشمی ( رێژنه‌ی شادیتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین تا به‌هیواوه ساڵی نوێی خوێندن ده‌ستپێبكه‌ن).
(تیپی هونه‌ری ڕێژنه ) به‌هاوكاری سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی چالاكی لاوان - ئۆفیسی هه‌ڵه‌بجه چوارده‌هه‌مین ڤیستیڤاڵی گۆرانی و موزیك بۆ منداڵانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه سازكرد. له‌ڤیستیڤاڵه‌كه‌دا منداڵان ئاوێزان بوون به خۆشی و شادی و موزیك و سروده‌وه.