ئه‌مرۆ شه‌ممه به‌رواری 30/9/2017 به‌بۆنه‌ی كۆچی پێغه‌مبه‌رمان محمد (ص) ڕاگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی (5) و لقی ئاماده‌ییه‌كانی قوتابیان دیدارێكی عیرفانی بۆ به‌ڕیزان (محمد فرج) ئه‌مینداری پێشووی یه‌كگرتوو و (بیلال كه‌یوانی) و به‌هاوكاری موزیك ژه‌ن (جیهانگیر جلال) له‌دووكاتی جیاوازدا سازكرد .
له‌هۆڵی ئازدای پشت مه‌ڵبه‌ندی یه‌كگرتوو كاتژمێر 3:30 ی ئێواره بۆ خوشكان و كاتژمێر 7:30 ی شه‌و بۆ برایان .
له‌و دیداره‌دا مامۆستا (محمد فرج) به‌وردی تیشكی خسته‌سه‌ر كۆچ و گه‌وره‌یی كۆچ هه‌روه‌ها كۆچ له‌پێناوی چیدا.
ئـ . كـ