هەواڵ و چالاکی مەڵبەندەکان

به‌یاننامه‌ی مه‌ڵبه‌ندی سۆرانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌باره‌ی ڕوداوه‌كانی باڵه‌كایه‌تی

به‌یاننامه‌ی مه‌ڵبه‌ندی سۆرانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌باره‌ی ڕوداوه‌كانی باڵه‌كایه‌تی

له‌سه‌ر روداوه‌كه‌ی باڵه‌كایه‌تی مه‌ڵبه‌ندی 12ی سۆرانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركردو تیایدا داواده‌كات تاوانباران بە سزای عادیلانە بگەیندرێن و دۆخەكه‌ ئاسایی بكرێتەوە و بارەگاو بنكە حزبیەكان دوور بخرێنەوە لە ناوچەكە.

ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌:

بەیاننامەی مەڵبەندی 12ی سۆرانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سەبارەت بە رووداوەكەی گوندی (گوندەژۆر)ی باڵه‌كایەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهره‌بان


بەداخەوە چەندین جارە كە دەڤەری باڵه‌كایەتی توشی ئەزیەت و نارەحەتی دەبێت و خەڵكی ئەم دەڤەرە ناتوانن بە ئازادی و ئارامی سوود لە گوندو ناوچەكانیان وەرگرن كە دواهەمین ڕووداویش لە ڕۆژی 25/8/2017 لە گوندی گوندەژۆر رویداو كە دوو هاولاتی یەك خانەوادەی ئەم گوندە شهید كران و چەند كەسێكی تریش بریندار بوون لەسەردەستی چەكدارانی حزبی كۆمەلەی شۆرشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران ، بۆیە داوادەكەین تاوانباران بە سزای عادیلانە بگەیندریِن و دۆخەكه‌ ئاسایی بكرێتەوە و بارەگاو بنكە حزبیەكان دوور بخرێنەوە لە ناوچەكە بۆ ئەوەی خەڵكی ئەم ناوچەیە بە ئاسودەیی ژیانی خۆیان بەسەر ببەن.

مەڵبەندی 12ی سۆرانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان

26/8/2017