وه‌فدێكی مه‌لبه‌ندی (5) ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان سه‌ردانی كۆمیته‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی حزبی شیوعی كوردستان ده‌كات و له‌كۆبونه‌ویه‌كدا باس له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا وگفتوگۆ له‌باره‌ی كێشه‌و گرفته‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌وه كرا.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه به‌رواری14-8-2017 وه‌فدێكی مه‌ڵبه‌ندی (5) ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كه‌پێكهاتبوو له‌به‌ڕێزان ( حسن شیخ عبدالله ) به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند و (ئه‌سكه‌ندر عابد) و (ئاشتی جه‌میل) كارگێرانی مه لبه ند، سه‌ردانی كۆَمیته‌ی هه‌له‌بجه‌ی شه‌هیدی حیزبی شوعی كوردستانيان كرد وله‌لایه‌ن به‌رپرس و كارگێڕانی كۆمیته‌وه به‌گه‌رمی پێشوازی كران .
له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا باس له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا كرا‌و گفتوگۆ له‌باره‌ی كێشه‌و گرفته‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كرا به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره بۆیان .هه‌ردوولا ته‌كیدیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه بۆ باشتر كردنی ئه‌م دۆخه‌و كاراكردنی ئه‌نجومه‌نی پاریزگاكه.