هەواڵ و چالاکی مەڵبەندەکان

وه‌فدێكی مه‌لبه‌ندی پێنجی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان سه‌ردانی لقی دوانزه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات

وه‌فدێكی مه‌لبه‌ندی پێنجی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان سه‌ردانی لقی دوانزه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات

مه‌لبه‌ندی پێنجی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان سه‌ردانی لقی دوانزه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات و چه‌ند پرسێك تاوتوێ ده‌كه‌ن . 

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ به‌رواری 13-8-2017 وه‌فدێكی مه‌ڵبه‌ندی پێنجی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كه‌پێكهاتبوو له‌به‌ڕێزان ( حسن شیخ عبدالله‌ ) به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند و (زمناكۆ عه‌لی ) به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كان و (ئه‌رسه‌لان حسن ) كارگێری مه‌ڵبه‌ند ، سه‌ردانی لقی دوانزه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد .له‌لایه‌ن به‌رپرس و كارگێڕانی لقه‌وه‌ به‌گه‌رمی پێشوازی كران .
له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا باس له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كراو گفتوگۆ له‌باره‌ی كێشه‌و گرفته‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ كرا به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون و  دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌ چاره‌ بۆیان .