هەواڵ و چالاکی مەڵبەندەکان

مەڵبەندی دووی هەولێری یەكگرتوو پشتیوانی خۆیان بۆ تاڵەبانی دووپات كردەوە

مەڵبەندی دووی هەولێری یەكگرتوو پشتیوانی خۆیان بۆ تاڵەبانی دووپات كردەوە

 

 

ئەمڕۆ سێ شەممە (2017/8/8) بە مەبەستی پشتگیری و دەربڕینی پاڵپشتی لە كەیسی (ڕێبوار تاڵەبانی) لە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە دامودەزگاكانی شاری كەركوك مەڵبەندی دووی هەولێری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سەردانی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوكیان كردو دەست خۆشی و پاڵپشتیان دووبارە كردەوە بۆ بەڕێزیان.

هەر لەمیانەی بەسەركردنەوەی شاری كەركوك وەفدی ناوبراو مەڵبەندی شەشی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانیان بەسەر كردەوەو لەلایەن بەرپرس و ئەندامانی مەڵبەندی كەركوكی یەكگرتوو بە گەرمی پێشوازیان لێكراو باس و خواس و ڕووداوەكانی شارەكە گفتوگۆی لەسەر كرا.

 

ئـ . كـ