هەواڵ و چالاکی فراکسیۆنەکان

فراكسیۆنی یەكگرتوو: نابێ تاسەر هاوڵاتیان باجی ململانێی سیاسی بدەن

فراكسیۆنی یەكگرتوو: نابێ تاسەر هاوڵاتیان باجی ململانێی سیاسی بدەن

ئەمرۆ چوارشەممە 29-3-2017 فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان بەئامادەبونی سەرجەم ئەندامانی كۆبوەوە، سەرەتا فراكسیۆنی یەكگرتوو پیرۆزبایی لەخەڵكی كوردستان و شاری خۆشەویستی كەركوك كرد بەبۆنەی بریاری هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگاوە..
پاشان لە كۆبونەوەكە تاوتوێی كاروچالاكیەكانی فراكسیۆن و بەرێوەچونی كاروباری لێژنەكان و ڕۆڵی كارای ئەندامانی فراكسیۆن لە لێژنەكاندا كرا.


فركسیۆن لە كۆبونەوەكەدا جەختی لەسەر پێكهاتنەوەی لایەنە سیاسیەكان و ئەنجامدانی ئاشتەوایی و كاراكردنەوەی پەرلەمان و خۆئامادەكردن بۆ ئەركەكانی ئاییندەكرا. كەلەم قۆناغەدا تاكە گرەنتی بۆ بەدیهێنانی خواستە نەتەوەییەكان و بەرپەچ دانەوەی تەحەدی و مەترسیەكان ، هاوهەڵوێستی و كۆدەنگی خەڵك و لایەنە كوردستانیەكانە.


هەروەك فراكسیۆنی یەكگرتوو تاوتوێی قەیرانی دارایی كرد كە پێویستە كۆتایی بەسیستەمی ناڕەوای پاشەكەوتی موچە بهێنرێ و باری گوزەرانی هاوڵاتیان باش بكرێت بەتایبەت كە نرخی نەوت و باج و ڕوسومات و داهاتەكانی ناوخۆ زیادی كردووە و نابێ تاسەر هاوڵاتیان باجی ململانێی سیاسی بدەن.