هەواڵ و چالاکی فراکسیۆنەکان

فراكسیۆنی یەكگرتوو پرسەنامەیەك ئاراستەی كەناڵی رووداو دەكات

فراكسیۆنی یەكگرتوو پرسەنامەیەك ئاراستەی كەناڵی رووداو دەكات

 

 

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی (شیفا گەردی) بێژەرو پێشكەشكاری بەتوانای كەناڵی رووداومان پێگەیشت، كە ئەمرۆ لە كاتی روماڵكردنی شەڕی رزگاركردنی موسڵ شەهیدبوو، ئێمە لەفراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان وێڕای سەرەخۆشیمان لە خانەوادەی بەرێزیان و كەناڵی رووداو لە خوای مەزن داواكارین كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و ئەمە دوا كۆستی بنەماڵەكەیان بێت. 

فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان
25/2/2017