هەواڵ و چالاکی فراکسیۆنەکان

فراكسیۆنی یەكگرتوو ئیدانەی تیرۆركردنی مامۆستا مەلا مەحمود عوسمان دەكات

فراكسیۆنی یەكگرتوو ئیدانەی تیرۆركردنی مامۆستا مەلا مەحمود عوسمان دەكات

 

 

 

 

بەداخەوە جارێكی تر لە هەولێری پایتەخت گوێبیستی تیرۆركردنی زانایەكی تری ئاینی بووین، كە خەریكە تیرۆرو رەشەكوژی دەبێتە دیاردەو ئەمەش بارێكی دەروونی خراپی لەسەر یەكە یەكەی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بەجێهێشتووە، كە وادەكات دڵنیا نەبن لە ژیان و گیانیان، ئێمە لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدی مەزلوم مامۆستا مەلا مەحمود عوسمان پێشنوێژی مزگەوتی سەیداوە دەكەین لە هەمان كاتدا دەزگا ئەمنیەكانی هەرێم و هەولێر بە تایبەت بە بەرپرس دەزانین لە دۆزینەوەو ئاشكراكردنی بكوژانی ئەم تاوانە قێزەونەو رادەستكردنیان بە یاسا.

فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان
1/2/2017

 

ئـ . كـ