هەواڵ و چالاکی فراکسیۆنەکان

فراكسیۆنی یەكگرتوو: پێویستە فراكسیۆنە كوردیەكانى بەغدا پێكەوە دژ بەقەزاكردنی ئامرلی بوەستنەوە

فراكسیۆنی یەكگرتوو: پێویستە فراكسیۆنە كوردیەكانى بەغدا پێكەوە دژ بەقەزاكردنی ئامرلی بوەستنەوە

فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان، لەسەر پرسی بە قەزاكردنی ئامرلی بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا وێڕای ڕەتكردنەوەی، داوا لە نوێنەرانی كورد دەكات لە بەغدا لەو پرسەدا یەك دەنگ و كۆك بن و كاری جدی بكەن بۆ ڕەتكردنەوەی.


لە بەیاننامەكەی فراكسیۆنی یەكگرتوودا هاتووە" ئێمە لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان، وێڕای بە توندی ڕەتكردنەوەی ئەو بڕیارە، پێمان وایە ئەو بڕیارە مەترسیدارە و ئامانج لێی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەیەكی كوردستانیە كە لە سنوری ماددەی 140 دایە، ئامانجێكی دور مەودایە دژ بە كوردستانی بوونی ئەو ناوچەیە".


دەقی بەیاننامەكە:

بەیاننامە


" بە قەزاكردنی ئامرلی ڕەت دەكەینەوە و ئامانج گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە كوردستانیەكانە"


بەداخەوە لەم چەند ڕۆژەدا گوێبیستی هەواڵی بە قەزاكردنی ناحیەی ئامرلی بووین كە سەر بە قەزای دوزخورماتووە، بێ گەڕانەوە بۆ ئەنجومەنی قەزا و لایەنی یەكەمی پەیوەندیدار كە خەڵكی ناوچەكە و حكومەتی هەرێمە و بە بڕیارێكی ڕاستەوخۆ ی پارێزگاری سەڵاحەدین كراوە.


ئێمە لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان، وێڕای بە توندی ڕەتكردنەوەی ئەو بڕیارە، پێمان وایە ئەو بڕیارە مەترسیدارە و ئامانج لێی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەیەكی كوردستانیە كە لە سنوری ماددەی 140 دایە، ئامانجێكی دور مەودایە دژ بە كوردستانی بوونی ئەو ناوچەیە.


ئێمە وەك فراكسیۆنی یەكگرتوو، لەكاتێكدا داواكارین لە حكومەتی عێراقی چاو بەو بڕیارەدا بخشێنێتەوە، هاوكات داواكارین لە فراكسیۆنە كوردیەكان لە بەغدا پێكەوە لەم پرسە هەستیارەدا یەك دەنگ و كۆك بن بۆ ئەوەی بابەتەكە بەجدی وەربگرین و بەدواداچوونی تەواوەتی بۆ بكرێت بۆ ڕەتكردنەوەی.

فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان
17/1/2017