هەواڵ و چالاکی فراکسیۆنەکان

فراكسیۆنی یەكگرتوو سكاڵایەكی تر لەسەر ئاشتی هەورامی تۆمار دەكات

فراكسیۆنی یەكگرتوو سكاڵایەكی تر لەسەر ئاشتی هەورامی تۆمار دەكات

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەرلەمانی كوردستان دەڵێت دیوی دوەمی قسەكانی ئاشتی هەورامی هەموو چەواشەكاریە و سكاڵایەكی دیكەلەسەر وەزیری سامانە سروشتیەكان تۆمار دەكەن و دەشڵێت گەر پەرلەمان كارا بوایە ئێستا دەبوو متمانە لەو وەزیرە بسە نرایەوە.
ئەبوبەكر هەڵەدنی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ (كوردیو) راگەیاند"بەشێك لەقسەكانی ئاشتی هەوارمی راستە كەدەڵێت وڵات و حوكمڕانی پڕە لە گەندەڵی و بەهەدەردان ، بەڵام دیوی دوەمی قسەكانی ئاشتی هەورامی پڕە لە ناڕاستی و چەواشەكاری ".
هەڵەدنی وتیشی"ئاشتی هەورامی پێشتر لەپەرلەمان بەڵێنیدا كە تاكۆتایی ساڵی 2015 كوردستان یەك ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە بكات ، بەڵام هیچی وا دەرنەچوو ، بۆیە گەر پەرلەمان كارا بوایە ئێستا دەبوو متمانە لەو وەزیرە بسەنرێتەوە".
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد كە لەچەند ڕۆژی داهاتوو سكاڵایەكی دیكە لەسەر وەزیری سامانە سروشتیەكان تۆمار دەكەن لەبەرانبەر وتەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی.
جێگەی ئاماژەیە پێشتریش فراكسیۆنی یەكگرتوو لەدادگایەكی هەرێمی كوردستان سكاڵایەكی تر لەسەر ئاشتی هەورامی تۆماركرد لەسەر چەند دۆسیەیەك