هەواڵ و چالاکی فراکسیۆنەکان

فراكسیۆنی یەكگرتوو داوای قەرەبووكردنەوەی زیان لێكەوتوانی لافاوی پارێزگای دهۆك دەكات

فراكسیۆنی یەكگرتوو داوای قەرەبووكردنەوەی زیان لێكەوتوانی لافاوی پارێزگای دهۆك دەكات

 

 

فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان راگەیەنراوێكی لە بارەی لافاوی شەوی رابردووی پاریزگای دهۆك بڵاوكردەوەو داوای قەرەبووكردنەوەی زیان لێكەوتووان دەكات.

دەقی راگەیەنراوەكە ..

جەماوەری خوشەویستی كوردستان، كەسوكاری قوربانیەكانی لافاوی پارێزگای دهۆك، زۆر دڵگرانین بە شەهیدبوونی چەند كەسێك و برینداربوونی دەیان كەس و زەرەرو زیانی جۆراوجۆر بە هاوڵاتیان، سەرەڕای گەیاندنی پرسەو سەرەخۆشیمان و دەربرینی هاوخەمی بۆ كەس و كاری لێقەوماوانی لافاوەكە، وەك فراكسیۆنی یەكگرتوو داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین بەهانای قوربانییەكانی ئەم رووداوە نەخوازراوەوە بچێت و هەموو پێداویستیەكی مادی و تەندروستی و مەعنەوییان بۆ دابین بكات و قەرەبووی پێویستیان بۆ بكاتەوە، هەروەها پەرلەمانی كوردستان لێژنە پەیوەندیدارەكان ڕاسپێرێت بۆ بەدواداچوون، داواش لە رێخراوەكانی كۆمەڵگەی نێودەڵەتی دەكەین یارمەتی پێویست بگەیەننە لێقەوماوان، لە كۆتاییدا داواكارین لە پەروەردگار شەهیدەكان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و شیفای بریندارەكان بدات.

فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان
2018/5/6