هەواڵ و چالاکی فراکسیۆنەکان

فراكسیونی یەكگرتوو داوا لەحكومەت دەكات قەرەبوی زیانلێكەوتوانی بومەلەرزەكە بكاتەوە

فراكسیونی یەكگرتوو داوا لەحكومەت دەكات قەرەبوی زیانلێكەوتوانی بومەلەرزەكە بكاتەوە

 

فراكسیونی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان هاوخەمی خۆی بۆ كەس و كاری قوربانیانی بومەلەرزەكەی هەرێمی كوردستان دەربڕی و داواش لە حكومەتی ھەرێمی كوردستان دەكات بەھانای قوربانییەكانی ئەم روداوە نەخوازراوە بچیت و ھەمو پێداویستیەكی مادی وتەندروستی ومەعنەوی بویان دابین بكەت، وقەرەبوی پێویست بویان بكاتەوە.


دەقی ڕاگەیەندراوەكەی فراكسیونی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان:

بە ھوی زەوی لەرزەی شەوی١٢ لە سەر ١٣/١١/٢٠١٧ فراكسیونی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەیانامەی دەركرد ئەمەی خوارەوە دەقی راگەینراوەكەیە:-
جەماوەری خوشەویستی كوردستان، كەس وكاری قوربانیەكانی ئەرد ھەژینی ناوچەكە بگشتی و قوربانیانی ھەرێمی كوردستان بە تایبەتی ، زور دلگرانێن بە شەھید بونی حەوت كەس وبرینداربونی دەیان كەس و دەربەدەربونی چەندین خێزان وگەیشنی زەرەكی زوری جوراو جور لە ھاولاتیانی كوردستان ، سەرەرای گەیاندنی پرسە وسەرەخوشیمان و دەربرینی ھاوخەمی بو كەس وكاری لێ قەوماوەكانی بومەلەرزە ، داوا لە حكومەتی ھەرێمی كوردستان دەكەین بەھانای قوربانیكانی ئەم روداوە نەخوازراوە بچیت و ھەمو پێداویستیەكی مادی وتەندروستی ومەعنەوی بویان دابین بكەت، وقەرەبوی پێویست بویان بكاتەوە، وپەرلەمانی كوردستان لێژنە پەیوەندیدارەكان راسپێریت بو بەدواداچوون ،و داوا لە رێخراوەكانی كومەلگای نیودەلەتی دەكەین یارمەتی پێویست بگەیندرێتە لێقەوماوەكان.


لە كوتای دا داواكارین لە پەروەردگار شەھیدەكان بە بەھەشتی بەرین شاد بكەت و شفای بریندارەكان بدات.
فراكسیونی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان
١٣/١١/٢٠١٧