هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

ئەنجومەنی كاروباری سیاسی و جەماوەری و فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌

ئەنجومەنی كاروباری سیاسی و جەماوەری و فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌

 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، به‌ سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی ئەنجومەنی كاروباری سیاسی و جەماوەری یه‌كگرتووی ئسلامیی كوردستان، له‌گه‌ل فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی دواین پێشهاته‌ سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌.


ئەمرۆ شەممە 5ی ئابی2017، ئەنجومەنی كاروباری سیاسی و جەماوەری بە سەرپەرشتی د.هادی علی سەرۆكی ئەنجومەن، لە گەڵ فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان كۆبووەوە.


لە كۆبونەوەكەدا رێگاكانی كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستانیان تاوتوێ كرد، هەر وەك جەخت لە هەڵویستی یەكگرتوو كرایەوە كە گێرانەوەی متمانە و یەك رێزی و ئاشتەوایی نیشتیمانی و كۆدەنگی سیاسی زامنی تێپەراندنی ئەم دۆخە چەق بەستوە سیاسیە و دۆخە ئابوریە دژوارەیە، هەروەها گرەنتی سەرخستنی خواستە نیشتیمانی و نەتەوەییەكەیە.


لەم ڕوانگەوە باشتركردنی گۆزەرانی هاوڵاتیانی كوردستان و كۆتایهێنان بە سیستەمی پاشكەوتی موچە بە هەنگاوی سەرەتایی ئاشتكردنەوەی خەڵك و گێرانەوەی دڵنیایی بۆ هاوڵاتیانی كوردستان لە قەڵەم دا.


له‌ به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌كشدا كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان مەرجی سەرخستنی پرسە نیشتیمانیەكانی وەك چاكسازی راستەقینە و ئەنجامدانی ریفراندۆمێكی سەركەوتووە بەرەو هێنانە دی سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەت .