هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پێشوازی لە راوێژکاری یۆنامی کرد

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پێشوازی لە راوێژکاری یۆنامی کرد

 

 

ئەمڕۆ سێ شەم 2017/8/1 بەڕێزان ناسک تۆفیق ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکردن و کەژال هادی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتوو فرحان اسعدو شێرزاد مامە ئەندامانی دەزگای پیوەندیە سیاسیەکان پێشوازیان کرد لە بەڕێزان ـ نونو دیهچو ـ سحر محمود راوێژکارانی یۆنامی.
لە دیدارێکدا باس لە پرسی ئافرەت کرا .. بەشداری ئافرەت لە کایە سیاسیی و ئیداریەکان لە نێو حزبەکان و دامو دەزگاکانی هەرێم.
لەلایەن خۆیەوە ناسک تۆفیق ڕایگەیاند یەکگرتوو پێشەنگ بووە لە بەشداری پێکردنی ئافرەت تا ئاستی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەب و دەزگاکان لەناو یەکگرتوو .. لە پەرلەمانی کوردستانیش رێژەی 25% جێ بەجێکردووە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتەکانی یەک بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی دراوەتە یەکگرتوو ئێمە ئەفراتێکمان داناوە .. هەروەها لە کۆنگرەی حز رێژەی 25% بۆئافرەت جێگیر کراوە .. لە وەفدی دانوسانکاری بۆ پێکهێنانی کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێم ئەندامێکی شاندی دانوسانکاری یەکگرتوو ئەفرەت بوو.
لەلایەن خۆیەوە ـ نونو دیهچو ـ ستایشی ئەو شێوازەی کاری یەکگرتووی کرد