
ئەمڕۆ یهك شهممه 21_ی ئایار_ی2023 بەڕێز د.محمد هاودیانی بەرپرسی دەزگای پەیوەندیەکان بەیاوەری عبدالعزیز هەرکی کارگێڕی دەزگای پەیوەندیەکان پێشوازیان کرد لە وەفدێکی کونسلخانەی ئێران کەپێکهاتبو لە بەڕێزان ئاغای زەهروەندی وئاغای نازمی.
لەم دیدارەدا هەردولاتاوتوێی دوایین گۆڕانکاریە سیاسیەکانی هەرێم وناوچەکەیان کردو لەم بوارەوە دیدوبۆچونیان ئاڵ وگۆڕکرد .
لەکۆتاییدا هەردولا چەختیان کردەوە لەسەر بەردەوامی وپەرەپێدانی ئەم پەیوەندیانە لەپێناو بەرژوەندی خەڵکی هەرێم وناچەکە.