
تۆڕی میدیایی یەکگرتووی ئیسلامیی كوردستان بەبۆنەی كارەساتەدڵتەزێنەكەی باكوری كوردستان پرسەنامەیەك ئاراستەی سەیدا حەربی جەلال الدین جەلال الدین دەكات .
بسم الله الرحمن الرحيم
كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلالِ وَالإِكْرَامِ
برای خۆشەویستمان کاک حەربی جەلال الدین
السلام عليكم و رحمة الله
بە ناوی تۆڕی میدیایی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانەوە ، پرسە وهاوخەمی خۆمان ، ئاراستەی ئێوەی بەڕێز دەکەین.
کارەساتی شەهید کردنی دایک و مامۆستا ئەحمەدی براتان ، نەک تەنیا دڵی ئێوە ؛ بەڵکو دڵی هەموو کوردانی غەمگین و غەمبار کرد .
نەک تەنیا دەڤەری بادینان ؛ بەڵکو تەواوی کوردستانی خەمپۆش کرد . لە خوای گەورە ، داوای پلەی شەهیدی و بەهەشت دەکەین بۆ قوربانییە غەدر لێکراوەکان . دڵنیا بن خوای مونتەقیم ، تۆڵەی زۆر سەخت و توندی بۆ تاوانباران هەیە و بکوژەکان هەرگیز ئاسوودەیی نابینن .
ئێوە ئەهلی سەبر و ئارامین . خوای گەورەش ، خاوەنی ئەجر و پاداشتی نەبڕاوەیە .
وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
تۆڕی میدیایی یەکگرتوو ٢٠٢٣/١/١٩