هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوو پێشوازی لە شاندێکی حزبە ئاشووری کلدانی سریانی دەکات

ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوو پێشوازی لە شاندێکی حزبە ئاشووری کلدانی سریانی دەکات

ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوو پێشوازی لە شاندێکی حزبە ئاشووری کلدانی سریانی دەکات .

بەیانی ئەمڕۆ 5/9/2022 بەڕێزان د صلاح الدین بابكر کارگێڕی ئەنجوومەنی جێبەجێکردن و هێمن اسکندر بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردن پێشوازیان کرد لە شاندی پێنج پارتی کلدانی ئاشووری سریانی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبوون لە بەرێزان ــ یعقوب گورگیس یاقۆ لە بزوتنەوەی دیموکراتی ئاشووری ــ سرود سلیم لە ئەبنا النهرین ــ سرگۆن مالک نمرود لە پارتی نیشتمانی ئاشووری ــ جۆزێف سڵێوە لە یەکێتی بێت نەهرێن وەتەنی ــ ئاودێر مربین لە بزوتنەوەی وەتەنی ئاشووری لە دانێشتنێکدا باسی کێشە و ئاریشەکانی بەردەم هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان کرا .

شاندی میوان سوپاسی رۆل و هەڵوێستەکانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیان کرد لەسەر پاڵپشتی بەشداری پێکهاتەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و جیاکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی کۆتاکان تاکو خۆیان نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەڵبژێرن .

لای خۆیانەوە شاندی یەکگرتوو دووپاتی هەڵوێستەکانی کردەوە لەسەر گرنگی بەشداری و بوونی کۆتاکان لەپەرلەمان و جیاکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانیان تاکو خۆیان نوێنەرانی راستەقینەی خۆیان هەڵبژێرن ، هاوکات جەخت لەسەر بەردەوامی پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوانیان کرایەوە .