هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری یەکێتی ئەوروپا دەکات

یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری یەکێتی ئەوروپا دەکات

ئەمڕۆ2/حوزەیڕانی/2022 مامۆستا خه‌لیل ئیبراهیم ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکردن وبەئامادەبونی د.محمد هاودیانی بەرپرسی دەزگای پەیوەندیەکان وکاگێڕانی دەزگای پەیوەندیەکان پێشوازیان کرد لە ماری پارێت بەرپرسی نوێنەرایەتی یەکێتی ئەوڕوپا لەهەرێم، لەم دیدارەدا هەردولا دوایین گۆڕانکاریەکانی گۆڕەپانی سیاسی هەرێم وعێڕاقیان تاوتوێ کرد.

جێگای باسه نوێنەری یەکێتی ئەوڕوپا نیگەرانی خۆی دەربڕی دەربارەی چەقبەستویی بارودۆخی سیاسی لەعێڕاق و ناکۆکی ناوماڵی کوردی وهیوای خواست هەرچی زووە گشت کێشەو گرفتەکانی هەرێم وعێڕاق چارەسەربکرێن بۆ خزمەتی خەڵکی عێڕاق وهەرێم.

لەلای خۆیانەوە مامۆستا خه‌لیل ئیبراهیم و د.محمد هاودیانی لە یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان جەختیان کردەوە لەسەر ڕێگاچارەی ئاشتیانە و دیموکراسیانە بۆ چارەسەری کێشەکانی هەرێم وبەغدا.