هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

سلێمانی... یەكگرتووی ئیسلامی و یەكێتی نیشتیمانی كۆبونەوە

سلێمانی... یەكگرتووی ئیسلامی و یەكێتی نیشتیمانی كۆبونەوە

ئەمڕۆ سێ شەممە شاندێكی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بەسەرپەرشتی د.عمر عبدالعزیز ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامیی پێشوازیكرد لە شاندێكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و گفتوگۆ لەسەر دوایین گۆڕنكارییەكانی ناوچەكە كرا.

گفتوگۆكردن لەبارەی بارودۆخی عێراق و ئەو ئاڵانگاریانەی ڕوبەڕوی گەلی عێراق دەبێتەوە تەوەری سەرەكی كۆبونەوەكە بوو، هەروەها لە كۆبونەوەكەدا داكۆكی لە مافە دەستوریەكانی هەرێمی كوردستان كرایەوە كە خۆی لە یاسای بودجەو دەستورو نەوت و غاز پاراستنی هێزی پێشمەرگەو مادەی 140 ی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم و هەموو كێشە هەڵپەسێراوەكانی نێوان هەرێم و ناوەند گفتوگۆیان لەبارەوە كراو بەپێویست زانرا نوێنەرانی كورد بەگرنگیەوە كاری لەسەر بكەن.

هەر لە دیدارەكەدا بارودۆخی هەرێمی كوردستان و هەڵسەنگاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گفتوگۆیان لەبارەوە كراو لە كۆتای دیدارەكەدا پەیوەندیەكانی نێوان یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستات تەئكیدی لێكرایەوە.