هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

ئەنجومەنی ڕێكخراوە پیشەیی و جەماوەرییەكانی یەكگرتوو پانێڵێكی سازكرد

ئەنجومەنی ڕێكخراوە پیشەیی و جەماوەرییەكانی یەكگرتوو پانێڵێكی سازكرد

ئەنجومەنی ڕێکخراوە پیشەیی و جەماوەرییەکانی یەکگرتوو پانێڵێکی سەبارەت بە ئەرک و ڕۆڵی کۆمەڵەو ڕێکخراوەکان لە چاکسازیی کۆمەڵگەدا لەشاری سلێمانی سازکرد لەڕۆژی شەممە ٢١ـ٨ـ٢٠٢١
لەسەرەتای پانێڵەکەدا بەهار عبدالرحمن وتەی بەخێرهاتنی پێشکەشکردو ئاماژەی بە ئامانجەکانی پانێڵەکە کرد، هەروەک تیشکی خستەسەر ئەرکەکانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەڕووی نەهێشتنی هەژاری و بەرقەرارکردنی ئارامی و سەقامگیری و بەدواداچوون بۆ کاری دەسەڵاتەکانی ڕاپەڕاندن و یاسادانان و پاڵپشتی لاوان و ئافرەتان و توێژە پەراوێزخراوەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی جیاکاری و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریە جیاوازەکان لەبواری تەندروستی و پەروەردەیی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ.
پاشان لە پانێڵی یەکەمدا کەلەلایەن مامۆستا توانا خەسرەو بەڕێوەبرا، هەریەک لە بەڕێزان مامۆستا عەتا ئەحمەد ڕەمەزان سەرپەرشتیاری پەروەردەیی و جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.عالیە فەرەج و کاک کاروان ئەنوەر سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان تیشک خرایەسەر ئەرک و ڕۆڵی کۆمەڵەو ڕێکخراوەکان لەدەزگا پەروەردەییەکان و خێزان و ئاڕاستەکردنی میدیا.
لە پانێڵی دووەمیشدا گەلەلایەن بەڕێز فاتیمە عەلی بەڕێوەبرا، هەریەک لە بەڕێزان د.بێخاڵ ئەبوبەکرو مامۆستا عبدالجبار عەزیز، تیشکیان خستە سەر ئەرک و ڕۆڵی کۆمەڵەو ڕێکخراوەکان لەپاراستن و گەشەپێدانی ئەخلاقی پیشەیی و کاری خۆبەخشی.
لەکۆتایی هەردوو پانێڵەکەشدا گفتوگۆی کراوەو بەرفراوان لەلایەن ئامادەبووانەوە ئەنجامدراو زیاتر بابەتەکان دەوڵەمەندتر کران. هەروەک ئەنجومەنی ڕێکخراوە پیشەیی و جەماوەرییەکانی یەکگرتوو، ڕێزلێنانی بەخشیە ئەو بەڕێزانەی پانێڵەکانیان پێشکەشکرد.