وهفدێكى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان سه‌ردانى نوێنه‌رایه‌تى یه‌كێتى ئه‌وروپایان كرد له شارى هه‌ولێر و چەند پرسێك تاوتوێ كرا.
وهفدێكى ده‌زگاى په‌یوه‌ندییه‌كانى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان كه پێكهاتبوو له محه‌مه‌د هاودیانى به‌رپرسى ده‌زگا، عه‌بدولعه‌زیز هه‌ركى و ساكینه شێخانى كارگێڕانى ده‌زگا، سه‌ردانى یه‌كێتى ئهوروپایانكرد له شارى هه‌ولێرو له لایه‌ن به‌رپرسى ئۆفیسى هه‌ولێرى یه‌كێتى ئه‌وروپا پێشوازیان لێكرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسى دۆخى سیاسى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه كرا، لەو باره‌یه‌وه بۆچوونه‌كانیان ئاڵوگۆڕ كرد‌و باس له گرنگى رۆڵى یه‌كێتى ئه‌وروپاو رۆڵى له په‌ره‌پێدانى دیموكراسى و مافه‌كانى مرۆڤ كرا.
به‌رپرسى ئۆفسى هه‌ولێرى یه‌كێتى ئه‌وروپا ستایشى رۆڵى یه‌كگرتووى ئیسلامی كوردستانی كرد، له بوارى مه‌ده‌نى بوون و ئاشتى كۆمه‌ڵایه‌تى و دیموكراسى، هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر گرنگى پێگه‌ى ئافره‌ت له ناو ئەو حیزبەدا.