هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

وەفدێكی كۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتویان كرد

وەفدێكی كۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتویان كرد

 

وەفدیكی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە سەرۆكایەتی بەڕێزان خەلیل ابراهیم ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و د.محمد هاودیانی بەرپرسی دەزگای پەیوەندیەكانی یەكرتوو پێشوازیان كرد لە وەفدێكی كونسڵخانەی ئێران ، بەسەرۆكایەتی نصرالله رشنودی سه‌ركونسولی گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ هه‌ولێر و وه‌فدێكی یاوه‌ریی.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 24/6/2020 وەفدێكی كونسڵخانەی ئێران سەردانی بارەگای ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانیان كرد لە شاری هەولێر و تیایدا ڕۆڵ و هەڵوێستی یەكگرتووی ئیسلای كوردستانیان لەچارەسەری كێشەكان بەرز نرخاند و جەختیانكردەوە لەسەر بەهێزكردنی پەیوەندەكانی نێوانیان.

لە دیدارەكەدا تاوتوێی چەندین پرسی گرنگی ناوچەكە و هەرێم و بەغدا كرا ، جەخت كرایەوە لەسەر ڕۆڵی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لە چوارچێوەی دەستوری عێراق بۆ بەرژەوەندی هاوڵاتیان و موچەخۆرانی كوردستان.

هەر لەبەشێكی دیكەی دیدارەكەدا جەخت كرایەوە لەسەر سەقامگیری ئاسایشی سیاسی و ئابوری لە ناوچەكەدا كە بەقازانجی گەلانی ناوچەكە و پێكەوەژیان دەشكێتەوە ،وەبە پێویستیش زانرا كەوا سەرجەم لایەنەكان كێشەكانیان بە لێكتێگەیشن و گفتوگۆ چارەسەر بكەن و پەنانەبەنە بەر توندوتیژی.