هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی پێشوازی له‌ وه‌فدێكی بەرەی توركمانی ده‌كات

سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی پێشوازی له‌ وه‌فدێكی بەرەی توركمانی ده‌كات

سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان پێشوازی ده‌كات له‌ وه‌فدێكی بەرەی توركمانی لەهەولێر .

ئەمڕۆ شەممە ( 8/2/2020)  ( د.هادی علی) سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی و ( د. صلاح الدین بابكر) كارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و ( د. محمد هاودیانی) بەرپرسی دەزگای پەیوەندیەكان پێشوازیان كرد لە( مامۆستا ئایدن معروف ) بەرپرسی بەرەی توركمانی لەهەولێر و وەفدی یاوەری .

وه‌فدی ناوبراو  بەبۆنەی (26)هەمین ساڵیادی ئیعلانكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان هاتبوون ، پیرۆزبایی گەرمیان ئاڕاستەی یەكگرتوو كردو هیوای پێشكەوتنی زیاتریان بۆ خواست.