هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

وەفدێكی یەكگرتوو سەردانی حزبی شیوعی ده‌كات

وەفدێكی یەكگرتوو سەردانی حزبی شیوعی ده‌كات

بەمەبەستی پیرۆزبایی تەواو بوونی كۆنگرە وەفدێكی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان سەردانی حزبی شیوعی كوردستانی كرد

ئەمرۆ سێشەممە 15/11/2016 وەفدێكی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە سەرۆكایەتی د. هادی علی سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی و د. صلاح الدین بابكر و م. نصرالدین سندی ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی و شیرزاد مامە ئەندامی دەزگای پەیوەندیە سیاسیەكان.

سەردانی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستانیان كرد لەلایەن بەریزان د. كاوە محمود سكرتێری نوێی حزبی شیوعی بەڕێز كەمال شاكر سكرتێری پێشوو ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی بەگەرمی پێشوازیان لێكرا.

لەمیانەی سەردانەكەدا وەفدی یەكگرتوو پیرۆزبایی تەواوبوونی كۆنگرەیانی بەسەركەوتوویی لێكردن و لە گفتوگۆیەكدا تیشك خرایە سەربارودۆخی سیاسی و ئابوری هەرێمی كوردستان و چۆنیەتی مامەلەكردن لەگەل ئەو دۆخە چەق بەستووەو هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی رێگە چارەی هەنوكەیی بۆ یەكخستنەوەی نێو ماڵ سیاسی و چارەسەر كردنی قەیرانە داراییەكان و زەروورەتی بەدەمەوەچوونی حوكومەت بۆ داخوازی رەوای مامۆستایان و توێژی فەرمانبەران بە شێوەیەكی گشتی.

هەروەها لەتەوەرەیەكی تردا باس لە پەیوەندی نێوان هەردولاكرا بۆ هەماهەنگی لەپێناو خزمەتی زیاتر بە پرۆسەی سیاسی لەهەرێمی كوردستان.