هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

هادی عەلى: یەکگرتوو قوربانى گەورەى داوە

هادی عەلى: یەکگرتوو قوربانى گەورەى داوە

سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی سیاسی یە‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، حیزبەكەی ڕۆلی گەورەی هەبووە لەپێناو چەسپاندنی میانەڕەویی ئیسلامی دا و قوربانی گەورەشیداوە لەپێناو جێگیركردنی دیموكراسی لە هەرێم .

هادی عەلی، سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی سیاسی یە‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان لە تویتێكدا لەتۆڕی كۆمەڵایەتی توێتەر ئاماژە بەوەدەکات، لە ڕۆژی 6-12 ساڵیادی ڕووداوی سوتاندنی بارەگاكان و شەهیدكردنی چەند ئەندامێكی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانە لە دەڤەری بادینان، كە بە ڕاستی ڕۆژێكی ڕەشە لە مێژووی دەسەڵاتی كوردیدا لەدوای ڕووخانی ڕژێمەوە.

دەشڵێت، یەكگرتووی ئیسلامی هەروەك ڕۆلی گەورەی هەبووە لەپێناو چەسپاندنی میانەڕەویی ئیسلامی دا بەهەمان شێوەش قوربانی گەورەیداوە لەپێناو جێگیركردنی دیموكراسی لە هەرێم دا، شەهیدانی 6-12-2005 ی بادینان گەواهیدەری ئەو ڕاستیەن.