هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

یەكگرتوو پێشوازی لە وەفدێكی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات

یەكگرتوو پێشوازی لە وەفدێكی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات

 

 

(د. هادی عەلی) سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و (د. موحەمەد هاودیانی) بەرپرسی پەیوەندییەكان و (شێرزاد مامە) ئەندامی پەیوەندییەكان پێشوازیان كرد لە (مانوج ماسیۆ) بەرپرسی بەشی سیاسی و وەفدی یاوەری لە سەرۆكایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق.

لە دانیشتنێكدا باس لە رەوشی سیاسی عێراق و هەرێمی كوردستان كراو تیشك خرایە سەر پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم و پەیوەندییەكانی لەگەڵ بەغدا. هەروەها چۆنیەتی گەیشتن بە رێكەوتنامەیەك بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، بەتایبەت كێشەی دارایی و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
لەلایەن خۆیانەوە وەفدی نەتەوە یەكگرتووەكان رۆڵی ئۆپۆزسیۆنی یەكگرتوویان بەرز نرخاند بۆ بەرجەستەكردن و هاتنەدی ئامانجەكانی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان، لەتەوەرەیەكی تردا باس لە پەیوەندییەكانی نێوان هەردولاكرا.