بە بۆنەی یادی (73) ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان ، ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆكی پارتی و ئەندامانی سەركردایەتی و جەماوەری ئەو حزبە كرد .
لە پەیامەكەی ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتوو هاتووە " هیوادارین ئەو یادە هاندەرێكی بەهێز بێت بۆ دابین كردنی ژیانێكی شایستە بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان وبەهێزبوونی یەكڕیزی گەلەكەمان" .
لە كۆتایی پەیامەكەدا ، ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتوو هیواخوازە یادی (73) ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان هۆكارێك بێت بۆ بەهێزبوون و باشتربوونی پەیوەندی نێوانیان " .