لێدوانێك له ئه‌نجومه‌نی سیاسی یه‌كگرتوو له‌باره‌ی ئیجرائاته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌ر جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ
ئێمه له یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌بوونی تێبینی له‌سه‌ر ئاڵۆزی دۆخه‌كه‌و نه‌بوونی به‌رچاوڕۆشنی له‌سه‌ر وورده‌كاری ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت له به‌رامبه‌ر جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، به‌ده‌ر له ڕێكاره یاسایی و مه‌ده‌نیه‌كان به جۆرێك له فشاری سیاسی و ئه‌منی ده‌زانین و به چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ی نابینین.
بۆیه داواكارین كۆتایی به‌و شێوازه بهێندرێت و به گرتنه‌به‌ری میكانیزمی یاسایی و سیاسی گونجاو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی یاسا سه‌روه‌ر بێت و جیاوازی سیاسی و فره‌یی له هه‌رێمه‌كه‌ماندا نه‌كه‌وێته‌ژێر پرسیار و گرفت و كێشه‌كان به مه‌ده‌نی و ئارامی چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌نجومه‌نی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
6-5-2019