هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

وەفدێكی دەزگای پەیوەندیەكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و نوێنەری یەكێتی ئەوروپا كۆبونه‌وه‌

وەفدێكی دەزگای پەیوەندیەكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و نوێنەری یەكێتی ئەوروپا كۆبونه‌وه‌

ئەمڕۆ دووشەممە 1/4/2019 وەفدێكی دەزگای پەیوەندیەكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كە پێكهاتبو لەبەڕێزا د. محمد هاودیانی بەرپرسی دەزگا و عبدالعزیز هاشم و مغدید هورمزیار كارگێڕانی دەزگا سەردانی نوێنەرایەتی یەكێتی ئەوروپایان كردلە هەولێر.

لەلایەن بەڕێز كلاریس باستۆری بەرپرسی نوێنەرایەتی پێشوازیان لێكرا ، ئەمەو وەفدی یەكگرتوو شڕۆڤەی دوا پێشهاتە سیاسیەكانی عێڕاق بەگشتی هەرێمی كوردستانیان كرد و بڕیاری ئۆپۆزسیۆن بونی یەكگرتوویان ڕوون كردەوە لەبەر گرنگی و بایەخ بونی ئۆپۆزسیۆن وەكو بەشێكی گرنگی پڕۆسەی دیموكراسی و داكۆكی كردن لەمافی هاوڵاتیان كرد.

شایەنی باسە نوێنەری یەكێتی ئەوروپا بەبایەخەوە سەیری بڕیار و هەڵوێستی یەكگرتووی كرد و ئامادەیی هەموو هەماهەنگیەكی دەربڕی بۆ هاەكاریكردن بەتایبەت لەڕووی كاری پەرلەمانی و پەرلەمانتارانەوە.