هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

یەکگرتوو، پێشوازی لە بزوتنەوەی کۆماری خوازی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد

یەکگرتوو، پێشوازی لە بزوتنەوەی کۆماری خوازی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد

 

 

ئەمڕۆ یەک شەممە ۲۰۱۹/۳/۱۰ بەڕێزان د. محمد هاودیانی بەرپرسی پەیوەندیە سیاسیەکان و شێرزاد مامە کارگێڕی پەیوەندیەکان پێشوازیان کرد لە وەفدێکی بزوتنەوەی کۆماری پێکهاتبوون لە بەڕێزان ئازاد محمد زادە ووتەبێژی شوراو د. ئەحمد مورادی ئەندامی شورا.

لە دانیشتنێکدا باس لە رەوشی سیاسی کورد کرا بەتایبەت لە رۆژهەڵات و باشوری کوردستان.
لەلایەن خۆیەوە د. محمد هاودیانی بەپێویستی زانی هێزە کووردیەکان یەک دەنگ و هاو هەڵوێست بن بۆ دروستکردنی وەرەقەیەکی کوردی تیایدا داخوازی و مافەکانی کورد لەخۆ بگرێت.
لە تەوەرەیەکی تردا باس لە پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولا کرا.