هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

یەکگرتوو، پێشوازی لە کۆنگرەی نەتەوەیی کورد KNK کرد

یەکگرتوو، پێشوازی لە کۆنگرەی نەتەوەیی کورد KNK کرد

 

 

ئەمڕۆ دووشەممە ۲۰۱۹/۲/۲٥ بەڕێزان د. هادی علی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و د. محمد هاودیانی بەرپرسی دەزگای پەیوەندیە سیاسیەکان و شێرزاد مامە ئەندامی دەزگای پەیوەندیە سیاسیەکان

پێشوازیان کرد لە بەڕێزان فاروق جمیل بەرپرسی نوێنەرایەتی باشور و فریاد هیرانی و شکرالله حمدامین و فرهاد دۆسکی ئەندامانی کۆنگرە.
وەفدی میوان پیرۆزبایی ۲٥ ساڵیادی اعلانکردنی یەکگرتووی پێراگەیاندن و بوونی رەوتێکی میانڕەوی ئیسلامی وەک یەکگرتوویان بە گرنگدا دانا بۆ گۆڕەپانی فیکری و سیاسی هەرێمی کوردستان.
بڕیاری ئۆپۆزسیۆنی یەکگرتویان بەرز نرخاند و هیوایان خواست یەکگرتوو ببێتە هێزێکی فشاری راستەقینە بۆ بەدیهێنانی خواست و مافی خەڵکی کوردستان.
لەلایەن خۆیەوە د. هادی علی رایگەیاند، یەکگرتوو لە روانگەی قەناعەتی سیاسی خۆیەوە بڕیاری ئۆپۆزسیۆن بوونی داوە .. دەکرێت هەر کەس و لایەنێکی تر هاوڕابێت پشتیوانی گۆڕەپانی ئۆپۆزسیۆنی بکات بۆ کاریگەربوونی لەپێناو خواست و داواکاریەکانی خەڵک.

 

 

 

ئـ . كـ