هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

یەکگرتوو، سەردانی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستانی کرد

یەکگرتوو، سەردانی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستانی کرد

 

 

ئەمڕۆ یەک شەممە (د. موحەمەد هاودیانی) بەرپرسی دەزگاو (فەرهاد یاسین و شێرزاد مامە) ئەندامانی دەزگای پەیوەندییە سیاسیەکان پێشوازی کران لەلایەن بەڕێزان (د. عبدولڵا وەرتی و ئەحمەد گەرمیانی) کارگێڕانی مەکتەبی سیاسی و (حەسەن کەرکوکی) ئەندامی پەیوەندیەکان.

لەدانیشتنێکدا بەس لە رەوشی سیاسی هەرێمی کوردستان کراو تیشک خرایە سەر هەرچی زووە هەوڵ و کششەکان یەک بخرێن بۆ ئەنجامدانی چاکسازی و ماف و داخوازیەکانی خەڵک بەدی بهێندرێت.

لە تەوەرەیەکی تردا باس لە حاڵەتی ئیسلامی و بوژانەوەی رابونی ئیسلامی و کۆدەنگی و یەکڕیزی لایەنە ئیسلامیەکان بۆ خزمەتکردنی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە بواری پاراستنی کلتوری ئەینی و پەرەپێدان بە هزری ئیسلامی لەکۆتاییدا باس لە پەیواندیەکانی نێوان هەردولا کرا.