هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سەردانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ده‌كات

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سەردانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ده‌كات

 

ئەمڕۆ شەممە ۲۰۱۹/۱/۲٦ بەڕێزان د. محمد هاودیانی بەرپرسی دەزگاو شێرزاد مامە و فرهاد یاسین ئەندامانی دەزگا پەیوەندیە سیاسیەکان پێشوازیکران لەلایەن سعد خالد ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی و بێکەس قادر ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سۆما مامند ئەندامی سەرکردایەتی و هاوکار حسن و جعفر هاشم و تەها ئەندامای مەکتەبی پەیوەندیەکان.

لەدانیشتنێکدا باس لە رەوشی سیاسی و ناجێگێری سیستمی سیاسی لە هەرێمی کوردستان کراو بە گرنگ زانرا لایەنە ئۆپۆزسیۆن و ئازادیخوازەکان فشاری راستەقینە دروست بکەن بۆ هەرچی زووە ئەو دۆخەی ئێستای هەرێم بەرەو قۆناغێکی ئارامی و دەستەبەرکردنی مافی هاوڵاتیان و دابینکردنی مووچەو خزمەتگوزاریەکان بۆ خەڵک.

لەلایە خۆیەوە د. محمدو هاودیانی باسی بڕیاری بە ئۆپۆزسیۆن بوونی یەکگرتووی روون کردەوە و بە شێوەیەک کوردستاۆ پێویستی بە ئۆپۆزسیۆنێکی میانڕەوی زانستی هەیە و ماف و داخوزی خەڵک ببێتە سەنتەری کاری ئۆپۆزسیۆن. لەکۆتاییدا باس لە پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولا کرا.

 ن.ش