هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

شاندێكی هەدەپە سەردانی یەكگرتوو دەكات

شاندێكی هەدەپە سەردانی یەكگرتوو دەكات

 

 

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 22/1/2019 وەفدێكی دەزگای پەیوەندیەكانی یەكگرتوو كەپێكهاتبوو لەبەڕێزان ( د. محەمەد هاودیانی ئەندامی سەركرایەتی و بەرپرسی دەزگای پەیوەندیەكان و مەغدید هورمزیار كارگێری دەزگای پەیوەندیەكان و ساكینە شێخانی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای خوشكان) پێشوازیان كرد لەوەفدێكی نوێنەرایەتی پارتی دیموكراتی گەلان HDP لەهەولێر بەسەرپەرشتی خاتووموزەییەن گونیش هاوسەرۆكی نوێنەرایەتی HDP لە هەرێمی كوردستان وە ئەندامیەتی كاك عابد ئیكە ).

ئەمەو لەدیدارەكەدا باسی بارودۆخی ناوچەكە بەگشتی و ڕەوشی ئێستای باكوردی كوردستان كرا و هەردوولا جەختیان كردەوە لەسەرپێویستی یەك ڕیزی نێوان لایەنەكان لەبەرامبەر تەحەداكانی نەیاران ، شایەنی باسە وەفدی یەكگرتوو ئامادەیی هەموو پاڵپشتیەكی دەربڕی بۆهەرپێشهاتێك كەخزمەت بەكێشەی ڕەوای میللەتەكەمان بكات "

 

ئـ . كـ