هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

یه‌كگرتوو پێشوازى له‌ وه‌فدێكى ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى كوردى سوریا ده‌كات

یه‌كگرتوو پێشوازى له‌ وه‌فدێكى ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى كوردى سوریا ده‌كات

 

 

ئه‌مرۆ 16/1 /2019 چوار شه‌مه‌ وه‌فدێكى یه‌كگرتووى ئیسلامى كه‌پێك هاتبوو له‌به‌رێزان ( م. خلیل ابراهیم سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سیاسى . د. سەلاح الدین بابكر كارگیرى ئه‌تجومه‌نى جێبه‌جێكردن و .د. محمد هاودیانى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى و به‌رپرسى ده‌زگاى په‌یوه‌ندیه‌كان . و م. كژال هادى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى به‌رپرسى ده‌زگاى په‌رله‌مان و حكومه‌ت و. عادل عبید . كارگیرى ده‌زگاى په‌یوه‌ندیه‌كان )پێشوازیان كرد له‌وه‌فدێكى ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى كوردى سوریا كه‌پێك هاتبوو له‌به‌رِێزان

1- نیعمت داود :- سكرتێر حزب المساواه‌ الدیموقراطى الكردى فى سوریا
2- مصلة یوسف :- سكرتیر حزب الوحده‌ الكردستانى فى سوریا
3- محمد اسماعیل : - مسۆل مكتب السیاسى للحزب الدیموقراطى الكردى -سوریا
4- فیصل یوسف :- المنسق العام لحركه‌ الاێلاح الكردى فى سوریا
5- عبدالصمد خلف : - عضو المكتب السیاسى لحزب یكیتى الكردستانى فى سوریا
6- جد عان على :- عضو ممثلیه‌ الاقلیم للمجلس الوطنى الكردى
له‌میانه‌ى دانیشتنه‌كه‌دا تیشك خرایه‌ سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌ دووقۆلیه‌كانى نێوان هه‌ردوولاو دوا پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و بارودۆخى ئێستاى رۆژئاوا كرا . كه‌ هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌به‌یه‌ك ریزى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان و خوێندنه‌وه‌ى دروستى رِوداوه‌كان و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنى شیاو له‌باره‌یانه‌وه‌ . ده‌توانرێت رِوبه‌رِوى پێشهاته‌كان ببنه‌وه‌ .له‌كۆتایدا ئه‌نجومه‌نى سیاسى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان ئاماده‌ییى هه‌موو هاوكاریه‌كى ده‌ربرِى له‌پێنلو سه‌قامگیرى و ئاشته‌وایى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانى كوردستان به‌گشتى و رۆژئاواى كوردستان به‌تایبه‌تى ..