هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سەردانی حزبی بیت نهرینی کرد

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سەردانی حزبی بیت نهرینی کرد

 

 

(د. موحەمەد هاودیانی) بەرپرسی دەزگاو شێرزاد مامە و عادل عوبێد ئەندامانی دەزگای پەیوەندییە سیاسیەکان پێشوازی کران لەلایەن (رۆمیۆ هەکاری) سکرتێری گستی حزب و جرجیس یونان ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ارسانیس باسا ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و هکاری عامر.

ئەمەو لەسەردانەکەدا وەفدی یەکگرتوو تیشکیان خستە سەر دیدگای یەکگرتوو بۆ کارا کردنی رۆڵی ئۆپۆزسیۆن لەقۆناغی داهاتوودا . وە چۆنیەتی ڕێکخستنی تواناکان بۆ داکۆکیکردن لە گوزەران و ژیانی هاولاتیان و ئەرکە پێویستیەکانی ئۆپۆزسیۆن لەم قۆناغە و داکۆکیردن لەمافەکانیان.
هەروەها باس لە بەرەو پێشبردنی کلتوری پێکەوە ژیان لەنێوان سەرجەم پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان کرا بە رێزگرتن و قبوڵکردنی یەکتر.
لەکۆتاییدا بەس لە پەیوەندیەکانی نێوان هەردلا کرا.