هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سەردانی بزافی چاکسازی و گەشەی کرد

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سەردانی بزافی چاکسازی و گەشەی کرد

 

 

ئەمڕۆ (د. موحەمەد هاودیانی) بەرپرسی دەزگاو شێرزاد مامە ئەندامی دەزگای پەیوەندییە سیاسیەکان پێشوازی کران لەلایەن (د. موحەمەد بازیانی) سەرۆکی بزاڤ و وەفدێکی یاوەری.

ئەمەو لەسەردانەکەدا وەفدی یەکگرتوو تیشکیان خستە سەر دیدگای یەکگرتوو بۆ کارا کردنی رۆڵی ئۆپۆزسیۆن لەقۆناغی داهاتووداو چۆنیەتی ڕێکخستنی تواناکان بۆ داکۆکیکردن لە گوزەران و ژیانی هاولاتیان و ئەرکە پێویستیەکانی ئۆپۆزسیۆن لەم قۆناغە و داکۆکیردن لەمافەکانیان .. هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر ئەنجامدانی کاری هاوبەش و کۆبوونەوەی هاوبەش.
لەتەوەرەیەکتر باس لە کاری ئیسلامی هاوبەش و هاریکاری نێوان لایەنە ئیسلامییەکانی کوردستان کرا.
لەکۆتاییدا باس لە پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولا کرا.