هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سەردانی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستانی کرد

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سەردانی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستانی کرد

 

 

(د. موحەمەد هاودیانی) بەرپرسی دەزگای پەیوەندی و عادل عوبێدو مەغدید سدیق و شێرزاد مامە ئەندامانی دەزگای پەیوەندیە سیاسیەکان پێشوازیکران لەلایەن باپیر کامەلا سکرتێری گشتی و سه‌ید عەزیز کارگێری مه‌کته‌بی سیاسی و عەلی موحەمەد و مامۆستا رەسول و موفید هاشم ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی.

له‌ دیدارێکی دۆستانه‌دا دۆخی سیاسی ناوچه‌که‌ و عیراق و کوردستان شرۆڤه‌ کراو هه‌ردوولا هاورا بوون بۆ پێشوازی کردن له‌م قۆناغه‌ پێویسته‌ یه‌ک ریز و خاوه‌ن یه‌ک وتاری سیاسی بین و بۆ پێشوازی کردن له‌ ئه‌گه‌ر و پێشهاته‌کانی چاوه‌روان کراو له‌ ناوچه‌که‌ که‌ زه‌روره‌تێکی ئه‌م قۆناغه‌یه‌ هه‌روه‌ها هه‌ودلا جه‌خت له‌ به‌ره‌وپێشچون و پته‌وکردنی په‌یوه‌ندی دوو قۆلی کرا.
لەتەوەرەیەکی تر باس لە بڕیاری بە ئۆپۆزسیۆن بوونی یەکگرتوو کرا بۆ قۆناغی نوێی لەکاری سیاسی، بە مەبدەئی ئۆپۆزسیۆنێکی میانڕەو و سازش نەکردن لەسەر مافی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان.
بۆ ئەو مەبەستە یەکگرتوو ئامادەیی هەماهەنگی و کاری هاوبەشی ئۆپۆزسیۆنی دەربڕی بۆ هەر هێزێکی نیشتیمان پەروەر بۆ خزمەتکردنی دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان.