هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

پەیوەندییەكانی یەكگرتوو سەردانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان دەكات

پەیوەندییەكانی یەكگرتوو سەردانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان دەكات

 

 

وەفدیکی دەزگای پەیوەندیەکانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەسەرپەرشتی (د. موحەمەد هاودیانی بەرپرسی دەزگاو ئەندامێتی شێرزاد مامەو عادل عوبێد) کارگێرانی دەزگا، سەردانی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستانیان کرد لەلایەن (د. شاخەوان) و وەفدی یاوەری پێشوازیان لێکرا، ئەمەو لەدیدارەکەدا وەفدی پەیوەندییەکانی یەکگرتوو تیشکیان خستە سەر دیدگای یەکگرتوو بۆ ئۆپۆزسیۆن و کاریگەری و ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن لەقۆناغی داهاتوودا . 

هەروەها تاووتوێو هەڵسەنگاندنی بارو دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و گوزەران و ژیانی هاولاتیان و ئەرکە پێویستیەکانی ئۆپۆزسیۆن لەم قۆناغە و داکۆکیردن لەمافەکانیان، هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر ئەنجامدانی کاری هاوبەش بەم ئاراستەیە .

 

ئـ . كـ