هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

پەیوەندییەكانی یەكگرتوو سەردانی بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان دەكات

پەیوەندییەكانی یەكگرتوو سەردانی بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان دەكات

 

 


وەفدیکی دەزگای پەیوەندیەکانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەسەرپەرشتی (د. موحەمەد هاودیانی بەرپرسی دەزگاو ئەندامێتی شێرزاد مامە و عادل عوبێد) کارگێرانی دەزگا ، سەردانی بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان کردو لەلایەن بەرێزان مام خدر روسی و خەلیل مەحمود و قەهار مەحمود و نەهرۆ جەلال و هەژار هەورامی و رێدار کانەبی و سالار موحەمەد پێشوازیان لێکرا.

ئەمەو لەسەردانەکەدا وەفدی پەیوەندیەکانی یەکگرتوو تیشکیان خستە سەر دیدگای یەکگرتوو بۆ کارا کردنی رۆڵی ئۆپۆزسیۆن لەقۆناغی داهاتوودا . وە چۆنیەتی ڕێکخستنی تواناکان بۆ داکۆکیکردن لە گوزەران و ژیانی هاولاتیان و ئەرکە پێویستیەکانی ئۆپۆزسیۆن لەم قۆناغە و داکۆکیردن لەمافەکانیان .. هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر ئەنجامدانی کاری هاوبەش و کۆبونەوەی هاوبەش ..

 

 

ئـ . كـ