هەواڵ و چالاکی ئەنجومەنەکان

وەفدیکی دەزگای پەیوەندیەکانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سەردانی پارتی چاکسازی تورکمان ده‌كات 

وەفدیکی دەزگای پەیوەندیەکانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سەردانی پارتی چاکسازی تورکمان ده‌كات 

وەفدیکی دەزگای پەیوەندیەکانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەسەرپەرشتی بەرێز (دکتۆر محمد هاودیانی بەرپرسی دەزگاو ئەندامێتی بەرێزان شێرزاد مامە و عادل عبێد ) کارگێرانی دەزگا ، سەردانی پارتی چاکسازی تورکمانیان کردو لەلایەن بەرێزان کاک عبدالقادر بازرگان و مونا قهوەچی و علی قهوەچی و احلام حداد.... پێشوازیان لێکرا .

لەدیدارەکەدا وەفدی پەیوەندیەکانی یەکگرتوو تیشکیان خستە سەر دیدگای یەکگرتوو بۆ ئۆپۆزسیۆن و کاریگەری و ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن لەقۆناغی داهاتوودا .

هەروەها تاووتوێو هەڵسەنگاندنی بارو دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و گوزەران و ژیانی هاولاتیان و ئەرکە پێویستیەکانی ئۆپۆزسیۆن لەم قۆناغە و داکۆکیردن لەمافەکانیان .. هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر ئەنجامدانی کاری هاوبەش بەم ئاراستەیە .